لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی بڵاوکرده‌وه

لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر له پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به شێوازێکى شارستانى و سه‌رده‌میانه له سنوورى پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، لیژنەى ئەمنى پارێزگا، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به شێوازێکى شارستانى و سه‌رده‌میانه له سنوورى پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"یەکەم؛ به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به کاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌کان بکرێت، که ببێته هۆى دروستکردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتووچۆى خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزارکه‌ر به‌کاربهێنرێت، که ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاووڵاتییان.
دووەم؛ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى کاندیدان له‌و شوێنانه‌ى که ڕێگه دراوه، به مادده‌ی لێکده‌ر وه‌ک ( له‌زگه یان غه‌ره ) لێبدرێت، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیک دابنرێت که ڕێگا نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانى ( قوم، لم ، چیمەنتۆ ) بۆ ڕاگرتنى دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیه‌م؛ نابێت له چوار ڕییان و ترافیک لایته‌کان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى کاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م؛ نابێت وێنه و پۆسته‌رى کاندیدان له فه‌رمانگه حکوومیه‌کان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌کان، هتد .. لێبدرێت.
پێنجه‌م؛ نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌کانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌کان وه‌ک (مزگه‌وت، کەنیسەکان، شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌کان و شوێنە کەلتوورى و مێژووییەکان) هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م؛ پارک و باخچه گشتییه‌کان نابێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
حه‌وته‌م؛ ڕێگە پێدراو نییە وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌کان، دورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان) دابنرێت و وێنه و دروشمى کاندیدان له دارى باخچه و پارکه‌کان بدرێت.
هه‌شته‌م؛ نابێت له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئۆتۆمبێلى (میرى) حکوومى به‌کاربهێنرێت.
نۆیه‌م؛ ڕێگه پێدراو نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌ستوونى ڕۆناککهرهوهى شه‌قامه‌کان و هێماکانى هاتووچۆ لە ناوشار و دەرەوەى شار و بەردەم کامێراکانى چاودێرى هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م؛ له هه‌ره حاڵه‌تێکى سه‌رپێچى پاش دیکۆمێنتکردن، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ کاندیدان و لایه‌نه‌کان ده‌کرێت.
یازده‌یه‌م؛ له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر، به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌بێت، له ده‌ستپێکردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا کۆتایى هاتنى پڕۆسه‌که، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک له بنکه‌کانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
دوازده‌یه‌م؛ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن لەشوێنی گشتیی، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌که‌مان و گربوونهوهکە، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
سێزدەیەم؛ هەر کاندیدێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، پۆستەر و بانگهێشتەکەى لەلایەن تیمەکانى شارەوانى لادەدرێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر.
چواردەیەم؛ هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پازدەهەم؛ بە هەموو شێوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن (بەجلی سەربازی، ئۆتۆمبیلی سەربازی) قەدەغەیە، و هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
شازدەهەم؛ پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ئافرەت و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەوموولایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان و شێواندنیان بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
حەڤدەهەم؛ دوای تەوابوونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدان بەرپرسن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان، بە پێچەوانەوە بەپێ بژاردن سزادەدرێن.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٢ـی شەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێ‌کرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٦ هەزار و ٢٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٨ هەزار و ٩٣٨ کەس.
لە ویلایەتی جاوای ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی ڕوخانی قوتابانەیەک دەیان کەس لە ژێر قوتابخانە ڕوخاوەکەدا گیریان خوارد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.